وێنە.. هەیفا وەهبی بە بەرگی سپی یەوە دەردەکەوێت

هیفا وەهبی گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی عەرەب  بە بەرگی سپی یەوە دەردەکەوێت.

هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردۆتەوە بە بەرگی سپی یەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 

ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، هەیفا وەهبی یەکەم هەنگاوی کە زۆر پەیڕەوی دەکات کرێمی شێدار کردنەوەی پێستە، تا تووشی وشک بوونەوە نەبێت هاوکات بەکارهێنانی کرێمی ژێر چاوی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی تا چرچ نەبێت، جگە لە کاتی پێویست نەبێت ماکیاژ کەم بەکاردەهێنێت تا پێست و دەموچاوی ماندوو نەبێت و بریقەی لەدەست نەدات.



PM:11:20:26/11/2021