رامۆس هەموان شۆک دەکات


سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید و ئێستای یانەی پاریس سانجێڕمانی فەرەنسی، بە لێدوانێک هەموان تووشی شۆک دەکات و رایدەگەیەنێت بۆ ماوەیەکی زۆر دەیەوێت لە یاریکردن بەردەوام بێت.

بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی رامۆس تا ئێستا نەیتوانیوە لەگەڵ یانە پاریسیەکە دەربکەوێت و چەند سەرچاوەیەکیش باسیان لە ئەوە کرد، پێکانەکەی مەترسیدارەو رەنگە بە یەکجاری لە یاریکردن دووریبخاتەوە.

لە نوێترین لێدوانیدا رامۆس دەڵێت:" وای دەبینم بتوانم بۆ ماوەی ٤ بۆ ٥ ساڵی تری داهاتوو لە یاریکردن بەردەوام بم".

رامۆس لە نوێترین دەرکەوتنیدا دەشڵێت:" ئەو ماوەیەی کە چارەسەری پێکانەکەم وەرگرتووە قورس بووە، ماوەی زۆر لە هۆڵەکانی راهێنان دەمامەوە،من هەمووکات بڕوام بە مەشقەکانی خۆم هەبووە کە ئەنجامم داوە تا بە باشی بگەڕێمەوە بۆ یاریگاکان".

لە کۆتایدا بەرگریکارە تەمەن ٣٥ ساڵەکە وتی" ئێستا شتێک لە متمانەم بە یانەکەم داوە، هیوادارم بگەم بە باشترین ئاست و پێم وایە دەتوانم بۆ ماوەی ٥ تا ٤ ساڵی دیکە یاری بکەم،ئەوەش گرنگترین شتە کە سەبر و ئارامیم هەبێت،چونکە چەندین ساڵ ماوە هیوادارم کێشەی جەستەییم نەبێت".

رامۆس لە یاری مان سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە چوارشەممەی رابردوو ناوی لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکان بوو، بەڵام یاری نەکردوو یانەکەشی ٢-١ دۆڕا، بەڵام بۆ قۆناغی داهاتوو پەڕییەوە.



PM:05:46:27/11/2021