له درێژه‌ی یارییه‌كانی
پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی عێراق و له
شاری كه‌ربه‌لا و له نێو هۆڵی هندیه ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی
سلێمانی سێهه‌م یاری خۆی له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه
ئه‌نجام دا‌و توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت دوایی ئه‌وه‌ی به
ئه‌نجامی ( 61 - 42 ) سكۆر له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی میسان یان برده‌وه
.
به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی توانیان به
یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان خۆیان بگه‌یه‌نه قۆناغی هه‌شتی
پاڵه‌وانێتییه‌كه كه له‌و قۆناغه‌دا ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی
موسل ده‌بنه‌وه و یاریه‌كه‌شیان له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی
یه‌ك شه‌ممه 29 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له نێو هۆڵی جه‌ماهیر
به‌ڕێوه ده‌چێت .
راگەیاندنی پێشمەرگە