بەدەل بەرواری وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە

بەدەل بەرواری لە لێدوانێکی ڕۆژنامە وانیدا وەڵامی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەداتەوە و باس لە سیستمەکانی سوید دەکات بۆ خوێندکاران و دەڵێت " لە سوید ھەر منداڵێک لە رۆژی لەدایک بونیەوە تاکو تەواوکردنی ئامادەیی، مانگانە ١٥٠٠-٢٠٠٠ کرۆن کەدەکاتە ١٥٠ -٢٠٠ $ دەچێتە سەر ھەژمار بانکیەکەی، گرنگ نییە دایک و باوکی کاریان ھەیە یان نا، ھەژارن یان سەرمایەدار، تەنھا بەو مەرجەی بخوێنێت".


دەقی ڕاگەیاندراوەکەی بەدەل برواری بەم شێوەیە هاتووە:

خوێندن لە سوید چۆنە؟

وەڵامێک بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان


قوتابیەکی کۆلیجی پزیشکی ددان لە سوید- مالمۆ لەقۆناغی سێ دەخوێنێ، ئەم زانیاریانەی پێگەیاندوم تابزانرێ خوێندن لەسوید چۆنە؟

 

لەسوید ھەموو ٢٤ ی مانگێ بڕی ٣٥٠ $ دەچێتە سەر ھەژماری بانکیەکەی، بۆشی ھەیە ھەموو مانگێ  ٦٠٠ $ وەک قەرز وەربگرێ! کە

خوێندنی تەواو کرد پاش ساڵێ لەچونە سەر کار مانگانە ٪‏٤ لەموچەکەی ئەو قەرزا دەداتەوە
!

ھەر لەسوید، بۆ باخچەی ساوایان و بنەڕەتی و ئامادەیی خواردنی نیوەڕاون بێ بەرامبەرە، زمانی دایکیش دەخوێنێ لەھەر نەتەوەیەک بێ!

 

ھەر قوتابیەک کە پۆلی ٩ تەواو دەکات مەلەوانی دەزانێ و دەبێ ٤٠٠ مەتر مەلە بکات

 

ھەر منداڵێک لە رۆژی لەدایک بونیەوە تاکو تەواوکردنی ئامادەیی، مانگانە ١٥٠٠-٢٠٠٠ کرۆن کەدەکاتە ١٥٠ -٢٠٠ $ دەچێتە سەر ھەژمار بانکیەکەی، گرنگ نییە دایک و باوکی کاریان ھەیە یان نا، ھەژارن یان سەرمایەدار، تەنھا بەو مەرجەی بخوێنێ.

 

قوتابی بۆی ھەیە لەچی شارەوانیەک دەخوێنێ لە ھەموو سوید، کرێی ھاتوچۆی لەسەر ئەو شارەوانیەیە!

 

منداڵ تا ٧ ساڵی بلیتی پاصی خۆڕاییە، لە ٧ ساڵی تا ١٦ ساڵی بەنیوەی نرخە! تاکو ١٨ ساڵ سەردانی نەخۆشخانەی گەڕەکەکەی بێ بەرامبەرە!

 

تاکو دەبێ بە ٢٢ ساڵ ھەموو ساڵێك دوو جار پشکنینی ددانی بۆ دەکرێ و تێچوەکەی لەسەر حکومەتە .

ڤەگوهاستییە :- دگەل دەستكاریەكا كێم.

 




AM:12:45:28/11/2021