نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٧٢ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، واتە لەسەدا (٩.٣١) بەهاکەی دابەزی، هاوکات لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٨ دۆلارو ١٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نەوت بۆتە بەشێک لە ململانێی نێوان رێکخراوی ئۆێک پڵەس و ولآتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەرچی ئۆپێک پڵەسە بڕیاری زیادکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی داوە، بەڵام ئەمەریکا داوای زیاتر دەکات تا نرخی نەوت دابەزێت، ئەمەریکا بەرامبەر ئۆپێک پڵەس هەڕەشەی بەکارهێنانی میکانزیمی تری کرد. 


AM:08:38:28/11/2021