بەهۆی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی داعش پێنج پێشمەرگە شەهید بوون

پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چواری دیکەش برینداربوون.  

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، درانگانی شەوی رابردوو لە ناوچەی کەلانى سەر بە ناحیەی کوڵەجۆى ئیدارەی گەرمیان چەکدارانی داعش هێڕشێكی تیرۆرستیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە.

هەربەپێی زانیارییەکان، لە هێرشەکەدا پێنج پیشمەرگەی (لیوای پێنج)ى پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە  شەهید بوون و چواری تریش بریندار بوون.

لای خۆشیەوە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی پێشمەرگە بە توندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە و چەکدارانی داعشیان راوناوە و بارودۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە دایە.


AM:09:05:28/11/2021