به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئه‌زموونه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی هاككردنى ماڵپه‌ڕى ئه‌زمونه‌كان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت" لە سۆشیاڵ میدیا باس لە هاککردنی وێبسایتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت، ئەو وێبسایتە کە هاککراوە کۆنە و چەند ساڵێکە کاری لەسەر ناکرێت".
ده‌قى ڕونكردنهوهکە:
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردەوە:
لە سۆشیال میدیا باس لەهاککردنی وێبسایتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت، ئێمە وەکو بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان بەهەموولایەکی رادەگەیەنین ئەو وێبسایتە کۆنە و چەند ساڵێکە کاری لەسەر ناکرێت، وێبسایتی ئەزموونەکان لای هەمووان ئاشکرایە چەند ساڵێکە گۆڕدراوە،
ساڵانەش تا مانگیک پاش وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ئاکتیڤە و پاشان وێبسایتەکە دادەخرێت، هەموو داتای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە لە سیستەمی ( ئی- پەروەردە) دایە و چەندین جار و لە چەندین شوێن باک ئەپ دەکرێت.
وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان