سەرۆکی هەرێم دەربارەى هێرشی شەوی ڕابردووی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" فراوانبوون و به‌رده‌وامی په‌لامار و هێره‌شه‌كانی داعش، په‌یامی جددی ترسناكن و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه له ناوچه‌كه ده‌هێنێته‌وه ئاراوه".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قوڵم پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ی ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه‌ی شه‌وی ڕابردو ده‌كه‌م كه له كاتی به‌هانه‌وه‌چونی هاوسه‌نگه‌رانی پێشمه‌رگه‌یاندا له سنوری كوڵه‌جۆ، شه‌هید بون و گیانیان به‌خشی، هیوای زوچاكبونه‌وه‌ش بۆ پێشمه‌رگه برینداره‌كان ده‌خوازم.
راشیگه‌یاند" فراوانبوون و به‌رده‌وامیی په‌لامار و هێره‌شه‌كانی داعش، په‌یامی جددیی ترسناكن و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه له ناوچه‌كه ده‌هێنێته‌وه ئاراوه، بۆیه هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به پشتیوانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، پێویستییه‌كی به‌په‌له‌ی هه‌نوكه‌یی و له‌پێشینه‌یه".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئەوەشی خستەڕوو، داوا ده‌كه‌ین میكانیزمی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا به هاوبه‌شی و پشتیوانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كاراتر و فراونتر بكرێت و پێكه‌وه به هه‌مو هێز و توانایه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆرستانی داعش و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی ببینه‌وه.
شه‌وی رابردوو، له ئه‌نجامی په‌لامارێكی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی فه‌وجی سێی لیوای پێنجی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پێنج پێشمه‌رگه له سنوری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ شه‌هیدبوون و چواری تریش بریندار بوون.