لەبارەی تاوتوێی پرۆژەی یاسای بودجەی (٢٠٢٢) وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به گفتوگۆ و له ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیهكانین".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی (٢٠٢٢) له رۆژی ٧-١١ و ٢١ی ١١ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به گفتوگۆ و كۆتایی به گفتوگۆكان هات له‌سه‌ر بودجه‌ی تشغیلی، جگه له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان كه داتای پێویستیان نه‌بوو.
ئەوەشی خستەڕوو، له ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیهكانین و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاساكه.
ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای بودجەی نییە و رەوانەی پەرلەمانی نەکردووە تا پەسەندبکرێت، کە ئەوەش ناڕەزایەتى لایەنەکانى لێکەوتۆتەوە.