ڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی خان بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی دیاری کورد ژاکان حەمە عەلی خان نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە. 

ژاکان حەمە عەلی خان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ژاکان بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە و بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی. 

ژاکان لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێک و کوڕێکە بەناوی (زەنێ و زەند)، ناوبراو کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان و خاوەنی چەند کارێکی هونەرییە.


PM:02:08:28/11/2021