لەبارەی کۆچبەرانەوە ناتۆ ڕوونکردنەوەدەدات

سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند" دەبێت ڕێگاچارەیەکی نوێ لەگەڵ کۆچبەراندا بەکار بهێنین، وڵاتانی ناوچەکە هێزیان بەرامبەر کۆچبەران بەکارهێناوە."

 

یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی تشرینی دووەم، وتی  "لەگەڵ روسیا گفتوگۆکانمان دەستپێدەکەین، بەڵام هەڵسوکەوتی ناجێگیری روسیا دەبینین،  دەبێت سیاسەتێکی گونجاو لەگەڵ کۆچبەراندا بەکاربهێنین."

سەرۆک وەزیرانی لیتوانیا دەڵێت، "کۆچبەران کێشەیەکی گەورەیان بۆ یەکێتی ئەوروپا دروستکردووە و گفتوگۆ دەکەین لەسەر کێشەی کۆچبەران، هاوکات ئورسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندووە، "سوپاسی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران و ئەوان بەرپرسیارێتی کۆچبەرانیان لە ئەستۆگرت دەشڵێت، دەمانەوێت کێشەی سنوورەکانمان چارەسەربکەین."

ماوەیەکە کۆچبەران لەسەر سوری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا،گیریان خواردووە و دەسەڵاتدارانی یەکێتی ئەوروپا ڕێگا نادەن بچنە نێو سنەورەکانیان، وەک خۆیان دەڵێن بە ھەموو شێوەیەک دژی وەرگرتنی کۆچبەرانن بۆ ناو خاکەکەیان.

 



PM:03:36:28/11/2021