ئاشکرا بوو تۆپی زێڕین بۆ ئەم ئەستێرە یەکلا بووەوە


پێش یەک رۆژ لە راگەیاندنی براوەی تۆپی زێڕینی ٢٠٢١، رۆژنامەنوسێکی بە ناوبانگی فەرەنسی براوەی تۆپی زێڕینی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت میسی تۆپەکەی بردووەتەوە.
جۆسێپ پیدریرۆڵ، رۆژنامەنوسی ناسراوی ئیسپانی لە پێگەی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە کە ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سانجێرمان میسی، تۆپەکەی بردووەتەوەو بووە بە خاوەنی تۆپی ژمارە حەوتەم، کە گۆڤاری فرانس فتبۆڵ ساڵانە دابەشی دەکات.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم رۆژنامەنوسە، بنزیمە ئەستێڕەی ریاڵ مەدرید لە پلەی دووەم دێت و لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی بایرن میونخ پلەی سێیەمی داگیر کردووە.
تۆپی زێڕین خەڵاتێکی گەورەیە، ساڵی رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دابەش نەکرا، بڕیارە تۆپی زێڕینی ٢٠٢١ سبەی دووشەممە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دابەش بکرێت و ٣٠ یاریزان رکابەری دەکەن، کە بە پێی زانیارییەکان میسی بووە بە براوە.
میسی ئەمڕۆ توانی سێ گۆڵ لە یاری سانت ئیتیان دروست بکات، بەڵام یەک گۆڵی لە خولی فەرەنسا کردووەو ئەمساڵیش بووە بە براوەی کۆپا ئەمریکا، دوای ئەوەی وەرزێكی خراپی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تەواو کرد.





PM:06:13:28/11/2021