کەشناسی پێشبینی دەکات باران و بەفر ببارن

کەشناسی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە سبەیەوە سێ شەممە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە کۆتایی هەفتە پێنج شەممە پلەی گەرما دادەبەزێت و پێشبینی دەکرێت لە شارەکانی هەرێم باران و بەرزاییەکان بەفرببارێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق لە سبەینێوە سێ شەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، سەبارەت بە هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکرێت  پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان ١١ بۆ ٢٣ پلەی سەدی دەبێت.

هەروەها باس لەوەش کراوە کە پێشبینی دەکرێت سبەینێ سێشەممە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی رابردوو کەمێک بەرزبێتەوە و خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە لە رۆژی پێنجشەممەدا پلەکانی گەرما دەست بە دابەزین دەکەن و پێشبینی دەکرێت لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نمە باران ببارێت و لەبەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی دەکرێت بەفر ببارێت.



PM:01:36:29/11/2021