وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار: زەوی دابەشدەکرێت بەسەر کەسوکاری شەهیدان و کەمئەندامانی سەنگەر

وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، بەپێی لیستی وەزارەتی كارووباری شەهیدان لەسەرجەم شارەكان زەوی دەدرێت بەكەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و كەمئەندامانی سەنگەر.

ئەمڕۆ ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد،  دابەشكردنی زەوی بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و كەمئەندامانی سەنگەر بووە، بەپێی لیستی وەزارەتی كاروباری شەهیدان لەسەرجەم شارەكان.

باسی لەوەشکرد، كارەكان لەكەرتی ٨ی حەسارۆك بەردەوامە و لەقۆناغی دووەمی جێبەجێكردنی پلانەكەن، نەخشەی ئاوەڕۆ داڕێژراوە خەریكە دەچێتەبواری جێبەجێكردن، سەرەبلۆكەكانیش دادەنرێت بۆ ئەوەی مۆڵەتی دروستكردنی خانوو بدرێت بەخاوەن زەوییەكان.

باسی لە کەرتی شوێنەوار کرد و لەوبارەیەوە وتی "ئەوكەرتە زۆرگرنگە بۆ ڕاكێشانی گەشتیار، لەهەرێمیش سەدان شوێنی شوێنەوار هەیە، دەمانەوێت دەستەی گەشتوگوزار و شوێنەوار ئەو كارە بكەن، تاوەكو سوودی زیاتری لێوەربگیرێت، دەیان شوێنمان هەیە تاكن، بەڵام بەبازاڕكردنی بۆ نەكراوە، ئێمە دەمانەوێت ئەوە بكەین و گرنگی پێبدەین".

 



PM:03:16:29/11/2021