سەرۆکی پەرلەمان لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕاگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە

 ڕێواس فایەق سەرۆکی پەڕلەمان لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕایگەیاند " خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەگەڵ ھەژاریدا لە ململانێیەكی سەختدان و توانای كاركردنیان سنووردارە، بەڵام ھێشتا كۆڵیان نەداوە و لە ھەوڵی بەردوامدان بۆئەوەی بەھرە و تواناكانیان بە جوانترین شێوە بۆ كۆمەڵگەكەی خۆیان بە دیارخەن"

 

رێواس فایەق لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە لە لایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە ٣ی تشرینی یەکەم،  بە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دیاری كراوە، ڕایگەیاند " لە ھەرێمی كوردستاندا خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، بەھۆی ناسەقامگیریی ئابووری و سیاسی، لە دۆخێكی نالەباردا ژیان دەكەن".

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەم شێوەیە هاتووە:

 

ڕِۆژی ١٢/٣ی هەموو ساڵێك لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دیاری كراوە، دۆخی خراپی تەندروستی، كۆمەڵایەتی و ئابووریی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكانیش لە سەرانسەری جیھاندا پرسێكی گرنگ و پڕ بایەخی ڕێكخراوە مرۆییە جیھانییەكان و حكوومەتەكانە.

لە ھەرێمی كوردستانیشدا خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، بەھۆی ناسەقامگیریی ئابووری و سیاسی، لە دۆخێكی نالەباردا ژیان دەكەن، ئەوان سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ ھەژاریدا لە ململانێیەكی سەختدان و توانای كاركردنیان سنووردارە، بەڵام ھێشتا كۆڵیان نەداوە و لە ھەوڵی بەردوامدان بۆئەوەی بەھرە و تواناكانیان بە جوانترین شێوە بۆ كۆمەڵگەكەی خۆیان بە دیارخەن، بۆیە ئەركی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانە، پێداچوونەوەیەكی گشتی بۆ ڕێژەی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت بكات و بیمەیەكی تەندروستیی شایستە و كەرەستە و پیداویستیی پزیشكیی گونجاویان پێشكەش بكات، بە تایبەت كە لە ئەمڕۆدا داواكاریی سەرجەم چین و توێژەكان، دابینكردنی بیمەی تەندروستییە، ئێمەش لە پەرلەمانی كوردستان لە چوارچێوەی دەستڕۆییەكانی خۆماندا ھەموو پشتیوانییەكی داوا و داخوازییە ڕەواكانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكەین و بەوپەڕی چاوی ڕێزەوە لەو بەھرانەیان دەڕوانین كە ئەوان لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا پێشكەشی كوردستانی دەكەن، ھەر شاد و سەركەوتووبن..

 

د. ڕێواز فایق

 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

 

٢٠٢١/١٢/٣

PM:06:10:03/12/2021