دوای سێ یاری لەگەڵ راهێنەری نوێ چاڤی هێڕناندێز، یانەی بەرشەلۆنە لە
بەردەم یاریگاو هاندەرانیدا تووشی دۆڕان هاتوو ١-٠ بە یانەی ریاڵ بیتس شکستی هێنا.
یاریەکە لە ناو یاریگای کامپ نۆ بەڕێوە چوو، لە رکابەرییەکانی هەفتەی ١٦ ی
خولەکە بوو تێیدا لە گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ هەردوو یانە یەکسانبوون.
لە گێمی دووەم یانەی ریاڵ بیتس توانی لە لە لایەن یاریزان خوانمی لە خولەکی
٧٨ گۆڵی پێشکەوتن بکات و ١-٠ پێشبکەوێت.
لە گێمی دووەم یانەی بەرشەلۆنە
هەوڵیدا ئەنجامەکە راستبکاتەوە، بەڵام بێسوود بوو، یاریەکە بەو تاکە گۆڵە بە سوودی
یانەی ریاڵ بیتس تەواو بوو.
بەم بردنەوە خاڵەکانی ریاڵ بیتس بووە٣٠ خاڵ و لە پلەی سێیەم دێت.
خاڵەکانی بەرشەلۆنە بووە ٢٣ خاڵ و لە پلەی حەوتەم دێت.