ژنێکی کوردی تەمەن (٣٣) ساڵ لەلایەن براکانیەوە کوژرا

ژنێکی تەمەن (٣٣) ساڵ لە گوندی (باوەزێڕ)ی سەر بە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن براکانییەوە بە پاساوی شەرەف بە چەقۆ کوژرا.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند" ئێوارەی ڕۆژی هەینی رابردوو، ژنێکی لاو بە ناوی سەحەر مورادی تەمەن (٣٣) ساڵ لەلایەن براکانییەوە بە ناوەکانی حەمید و ئومید مورادی لە گوندی باوەڕێز سەر بە شاری سنە بە چەقۆ کوژرا". 

ئەوەشی خستەڕوو، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەحەر مورادی کە دایکی دوو منداڵ بووە و هاوژینەکەی بە ناوی حەیدەر ڕەزایی دوو ساڵ پێش ئێستا مردووە، بە بیانووی ئەوەی کە لەگەڵ پیاوێک پەیوەندی هەبووە لەلایەن براکانیەوە بە چەقۆ کوژراوە.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی تەنها ساڵێکدا (٤٤) ژن و کچی کورد لەلایەن کەسوکاریانەوە کوژراون و زیاتر لە (١٠) حاڵەتی کوشتنەکانیش پەیوەندییان بە پاساوی (شەرەف پارێزی)ـیەوە هەبووە.


PM:01:36:05/12/2021