لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناگلیسمان راهێنەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی باسی لە رووبەڕووبوونەوەی یانەی بەرشەلۆنە کرد لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان کە سبەی چوارشەممە لە کاتژمێڕ ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
سەرەتا ناگلیسمان هەموانی دڵنیاکردەوە کە یاریزانان کۆرتێزکا و گنابری و سابێتزاو چوبۆ و مواتینگ ئامادەی یاریەکە نابن،هەردوو یاریزان نۆیەر و لیڤاندۆڤسکی لە پێکهاتەی سەرەکی دەبن بۆ یاریەکە".
ئەوەشی راگەیاند ئەوان بیر لە تێکشکاندنی یانەی بەرشەلۆنە ناکەنەوە، بەڵآم دەیانەوێت براوە بن و سێ خاڵ بە دەست بهێنن،چونکە بەرشەلۆنە یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان و هێشتا ئەم یانەیە لە هەموو جیهان هاندەری هەیە و یارتزانی زۆر ئاست بەرزی هەیە بۆیە دەبێت یاری باش دژیان بکەین، چونکە هێشتا ئەوان پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوەکە، نیکۆ و چاڤی و فاتی لە لاماسیا پەروەردە بوون، لە ئاستێكی زۆر بەرزدان".
وتیشی" ئێمە بە باشترین پێكهاتەی خۆمانەوە یاری دەکەین، چونکە ئەوان باشن و پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوەکە".
لە کۆتایدا رایگەیاند کە دی یۆنگ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی هێڵی ناوەند لە جیهاندا".