دوای
٢٠ ساڵ یانەی بەرشەلۆنە بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا ماڵئاوایی لە قۆناغی گروپەکانی
خولی یانە پاڵەوانەکان کرد.
بەرشەلۆنە
لە جەولەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان
٣-٠ بە یانەی بایرن میونخ دۆڕا و نەیتوانی بگاتە قۆناغی شانزەی خولەکە و ئەمەش
یەکەمجارە دوای ٢٠ ساڵ ناتوانێت بگاتە ئەو قۆناغە.
بەرشەلۆنە
بە سێ گۆڵی هەر سێ یاریزان مۆلەر و سانی و موسیاڵا دۆڕاو لە ٦ یاری ٧ خاڵی
کۆکردەوەو پلەی سێیەمی پێبڕاو یانەی بەنفیکا دوای ئەوەی ٢-٠ لە لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی
بردەوە بە کۆکردنەوەی ٨ خاڵ بە دووەمی سەرکەوت.
ناوی
یانە سەرکەوتووەکانی قۆناغی شانزە.
ئەجاکس،
بایرن میونخ، یۆڤانتۆس، لیڤەرپوڵ،مانچستەرسیتی، مانچستەریونایتد،ئاتلەتیکۆمەدرید،
لیشبوونە، بەنفیکا، لایپزیگ، ئاتڵەنتا یان ڤیاریاڵ،پاریس سانجێڕمان، چێڵسی،لیل.