ڤیدیۆ.. ئاسایشی هەرێم: گروپێکی ئەفریقی بە ٧٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەكانیان  توانیویانە دەست بەسەر بڕی (٧٠) كیلۆگرام لەماددەی هۆشبەردا بگرن، كە لەلایەن گروپێكی ئەفریقییەوە هێندراوەتە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ ١١ی کانوونی یەکەم، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هێزەكانیان دوای بەدەستخستنی چەند زانیارییەك لەسەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە، توانییان دەست بە سەر بڕی (٧٠) كیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاك بگرن.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، كە ماددە هۆشبەرەكان لەلایەن چوار كەسی ئەفریقییەوە، كە خەڵكی وڵاتی گانا (غانا) بوون هاوردەی هەرێمی کوردستان كراوە لە شێوەی ماددە خۆراكییەكانی وەك (تەعین، ژاژی، كەشك، رەیحان و ئارد).

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە هاتووە:

 

راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

هێزەكانی یٔەنجومەنی یٔاسایشی هەرێمی كوردستان، دوای بەدەستخستنی چەند زانیارییەك لە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە، توانییان دەست بە سەر بڕی (70) كیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاك بگرن كە لە لایەن گرووپێكی ئەفریقییەوە هێنرابووە هەرێمی كوردستان، كە لە شێوەی ماددەخۆراكییەكانی وەك : (تەعین، ژاژی، كەشك، رەیحان و ئارد) بوو، بەڵام بە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی و پلانێكی تۆكمەی هێزەكانی یٔەنجومەنی یٔاسایشی هەرێمی كوردستان، توانرا دەستی بەسەردا بگیرێت.

 

یٔەو گرووپە پێكهاتبوو لە چوار هاووڵاتیی یٔەفریقی خەڵكی وڵاتی گانا (غانا)، كە یٔەم ماددە هۆشبەرانەی هێناوەتە هەرێمی كوردستان، بەڵام لە لایەن هێزەكانی یٔەنجومەنی یٔاسایشی هەرێمی كوردستانەوە بە پێی ماددەی چواردە لە یاسای سزادانی ماددە هۆشبەرەكان، دەستگیر كران و رادەستی دادگا كران.

 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان

 



PM:08:18:11/12/2021