خانمان بەم ڕەفتارانە مێردەکەت دڵخۆش بکە


مانەوەی پەیوەندی هاوسەرگیری پێویستی بەقوربانیدانی هەردوولایەنە،پێویستە لەسەر ژنان و پیاوانیش کە هەوڵ بدەن یەکتری دڵخۆش بکەن بۆئەوەی هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو هەبێ لەنێووانیاندا.

هەروەها خانمان بە پلەی یەکەم دادەنرێن کە پێویستە هەوڵ بدەن مێردەکەیان دڵخۆش و ئاسوودە بکەن. ئەگەر دەتەوێت مێردەکەت دڵخۆش بکەی ئەوا ئەم هەنگاوانە ئەجام بدە.

ـ ڕێزی خۆتی نیشان بدەو دڵنیابە لەوەی کەمێردەکەت بزانێت پلەی یەکەمە لات.

ـ  هەوڵبدە ئەوشتانەی مێردەکەت خولیایەتی تۆش حەزی پێبکەی .

ـ شتی چاوەڕوان نەکراوی بۆ ئەنجام بدە، واتە هەوڵبدە ڕۆژی لەدایکبون و هاوسەرگیری بۆ بکەی بە سوپرایز.

ـ هەمیشە وەک خۆتبە، واتە  بەجۆرێک خۆشتت بوێت کە لەهەموو شوێنک هەمان هەستت هەبێ بەرامبەری نەک کاتێک هاوڕێیەکت یاخود کەسێکی دیکە دەبینی بەجۆرێکی کە هەڵسوکەووت بکەی.

ـ ڕێگری لێمەکە: ئەگەرمێردەکەت ویستی بچێتە دەرەوە مەبە ڕێگر لێی لەبەر ئەوەی پیاوان هەمیشە بێزاردەبن بەوجۆرە هەڵسوکەووتانە.

ـ ئاگاداریبە: ئەگەر هاتوو مێردەکەت کەووتەحاڵەتێکی نەخواستراوەوە گاڵتەی پێمەکە بەڵکو هەوڵبدە پشتیوانی بی.

ـ متمانە: هەبوونی متمانە بەبناغەی هاوسەرگیری دادەنێت، هەمیشە هۆکاری ڕاستەقینەی پێ بڵێ بۆ ئەوەی متمانەت پێبکات.

ـ کاتێک ئەچێتە دەرەوە پەیوەندی پێوەبکە: کاتێک مێردەکەت دەچێتە دەروە پیوەندی پێوەبکە خۆشەویستی خۆتی بۆ دەربڕە.

ـ هەوڵ مەدە بیگۆڕی:  هەوڵ مەدە بیگۆڕی بۆ کەسایەتیەک کە خۆی حەزی پێی نیە لەبەر ئەوەی ڕەنگە ببێتە هۆکاری کێشە لەنێوانتان.

ـ  پەیامی خۆشەویستی بۆ بنێرە بۆ ئەوەی واتێبگات کەتۆ هەمیشە بیرت لایەتی ئەمەش دەبێتە هی بەهێزبوونی خۆشەویستی نێوانتان.

ـ ئاسودەی پێببخشە لەماڵەوە و دڵنیاببەوە لەوەی ئەوشتانەی مێردەکەت پێی بێزارە ئەنجامی نەدەی.

ـ خواردنی بۆ ئامادە بکە:  کاتێک مێردەکەت لەکار دەگەڕێتەوە ڕەنگە برسی و ماندوو بێت بۆیە هەوڵ بدە ئەوخواردنانەی بۆ ئامادە بکەی کە ئەو حەزی لێیەتی.

ـ پێی بڵێ زۆرم خۆشم دەوێی.

ـ چاوەڕێی شتی زۆری لێمەکە.

ـ ئەگەر شتێک بەرەو خراپ بوون چوو لەنێوانتاندا هەوڵ بدە بەگفتوگۆ چارەسەری بکەن.

سەرچاوە: Paridlife





PM:11:56:11/12/2021