رۆناڵدۆ ژمارەی نوێ تۆماردەکات

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و  ئەستێڕەی یانەی مانچستەریونایتد، لە یاری بەرامبەر بە یانەی نۆریچ سیتی لە هەفتەی شازدەی خولی ئینگلتەرا، توانی گۆڵی بردنەوە بۆ یانەکەی بکات و ژمارەی نوێ تۆمار بکات.
رۆناڵدۆ لەم وەرزە تا ئێستا بەشداری لە ١٥ گۆڵ کردووە، توانیویەتی ١٣ گۆڵ بکات و ٢ ئەسیستیشی هەیە.
هەروەها رۆناڵدۆ لە کۆی ئەو ١٦٠ یانەیە کە لە مێژوودا رووبەڕووی بووەتەوە، توانیویەتی گۆڵ لە ١٢٠ یانەیان بکات.
رۆناڵدۆ توانیویەتی گۆڵ بۆ سێ راهێنەری جیاواز لەم وەرزە بکات، کە ئەوانیش کاریک و سۆڵسکایەر  و رانجنیک بووە.
یانەی مانچستەریونایتد پاش تەواوبوونی ١٦ یاری لەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا، توانیویەتی ٢٧ خاڵ کۆبکاتەوەو لە پلەی پێنجەمی خولەکە دەبینرێت.

AM:12:23:12/12/2021