له‌سه‌ر ته‌قه‌كردن
له هاوڵاتییه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلسی سه‌رچنار سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوو
ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف كه ته‌قه‌كه‌ی پێكراوه.
ئەمڕۆ سێشەممە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی له ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه دوو
سه‌رنشینی تێدابووه ته‌قه له هاوڵاتییه‌ك ده‌كرێت و به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كه‌وێت
و تۆمه‌تباران هه‌ڵدێن، ده‌ستبه‌جێ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه هه‌مان ڕۆژ تۆمه‌تباران دۆزرانه‌وه
و ده‌ستگیركران".
هەر لە
ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی
تۆمه‌تباره‌كاندا، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش
تۆمه‌تبارێكی دیكه ده‌ستگیركرا كه چه‌كه‌كه‌ی له‌دوو تۆمه‌تباره‌كه وه‌رگرتبوو، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا كه له جۆری كڵاشینكۆفه ".
لە ئێستادا، تۆمه‌تباران
به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.