نیشانە سوورەکانی سەر روومەتی یاریزانانی خولی ئیتاڵیا بۆ چییە؟

ساڵانە لە یارییەکانی خولی ئیتاڵیا، سەرجەم یاریزانانی یانەکان  ، بە نیشانەیەکی سوور روومەتیان رەنگ دەکەن، ئەمەش پرسیاری لای بەشێك لە بینەران دروستکردووە، کە ئایا بۆچی ئەم نیشانە سوورە لەسەر روومەتیان کێشراوە.

ئەو نیشانە سوورە کە لە روومەتی یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس دەرکەوت، هەڵمەتێکە دژی تووندوتیژی دژی ژنان لە ئیتاڵیا، کە رۆژی 25ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک رۆژی تووندوتیژییە دژی ژنان لە جیهاندا و ئەم وڵاتە ساڵانە بەمشێوەیە  لە یارییەکانی سیرا ئای هەڵمەتەکە دەکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا لەگەڵ رێکخەرانی بەرگری لە ژنان ئەم هەڵمەتە رێکدەخەن و سەرجەم یانەکان و یاریزانانی خولەکە بەشدار دەبن.



PM:09:37:21/12/2021