گرانترین گرێبەستی یاریزانان پێش ساڵی 2007


لێرەوە ئاشنای گرانترین گریبەستی یاریزانانتان دەکەین کە  پێش 2007  گرانترین بوون.

 زیدان ساڵی 2001 چووە ریزی یانەی ریاڵ بە گریبەستێكی بەهاكەی 75 ملیۆن یۆرۆ بوو . 
 رۆژنامەی ( فرانس فتبۆڵ )ی فەرەنسی راپۆرتێكی بڵاوكردەوە ، تیایدا   لیستی 10 گرانترین گرێبەستی گواستنەوەی یاریزانانی خستە روو لە پێش 2007 ، ولیستەكە ژمارەیەك لە باشترین یاریزانانی لە خۆ گرتبوو .

رۆژنامەكە لە راپۆرتەكەی دەڵێت:" لە نیو ئەوانەی باس كران ، ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسا زینەدین زیدانە ، كە لە ساڵی 2001 لە یانەی خانمە پیرەكە چووە ریزی یانەی ریاڵ مەدرید بە گرێبەستێك بەهاكەی ( 75 ملیۆن یۆرۆ ) بوو ، بەمەش پلەی یەكەمی دەستەبەر كرد وەك گرانترین گرێبەستی دەیەی رابردوو.

رۆژنامەكە وتیشی " لویس فیگۆ ئەستێرەی پێشووی پۆرتوگالی ناوی لە لیستەكە تۆمار كرد وەكو دووەم گرانترین  گرێبەست لە سەرەتاكانی دوو هەزارەوە ، چووە ریزی  یانەی قەڵا سپیەكە پاش بەسەر بردنی 5 ساڵی تەواو  لە ریزی ركابەرەكەی یانە كەتەلۆنیەكە  ، یانەی ریاڵ مەدرید بۆ رازی كردنی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە ، پارەیەكی خەرج كرد بڕەكەی 60 ملیۆن یۆرۆ بوو ، بەڵام یاریزانە پۆرتوگالیەكە  لە هێرشی هاندەرانی بەرشلۆنە رزگاری نەبوو .
رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە هێرشبەری ئەرجەنتینی ( هێرنان كریسپۆ )  لە پلەی سێهەمی ئەم لیستە بوو ،  یانەی رۆما مارەییەكی گرانی پێدا بە نزیكەی 55 ملیۆن یۆرۆ مەزندەكرا ، جێی ئاماژە پێكردنە كە كریسپۆ 26 گۆڵی تۆمار كرد  لە نێوان هەردوو ساڵی 1999-2000. 

رۆژنامەكە دووپاتی كردەوە كە ئەم لیستە گۆڵپارێزانی بەدەر نەكردووە و تێیدا جانلۆجی بۆفۆن گۆڵپارێزی ئیتاڵی  لە پلەی چوارەمدا هات ، پاش ئەوەی ئیدارەی یانە خانمە پیرەكە ،كە لەو كاتدا گرێبەستی گواستنەوەی زیزۆی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تەواو كردبوو ، بڕە پارەیەكی  تەرخان كرد بە نزیكەی 53 ملیۆن یۆرۆ مەزندە كرد بۆ وروژاندنی یانەی پارما لە پێناو دەستبەردار بوون لە جاڵجاڵۆكە ئیتاڵییەكە كە لەوكاتدا تەمەنی 23 ساڵ بوو.

گازیكا مندێتا پلەی پێنجەمی داگیركرد ، كە یانەی لازیۆی وروژاند ساڵی 2001 ، و بۆهێنانی بۆ پایتەختی ئیتاڵیا ـ ئیدارەی یانەی لازیۆ نزیكەی 48 ملیۆن یۆرۆی دا بە یانەی ڤاڵنسیای ئسیپانی .

 لە كاتێكدا كریستیان ڤێری هێرشبەری ئێتاڵی لە ریزبەندی شەشەمدا هات ، كە یانەی  لازیۆ  لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە هێنایە ریزەكان بە گرێبەستێك بەهاكەی 28 ملیۆن یۆرۆ بوو ، پاش ئەوە ڤێری ئاستی پێویستی بەدەست نەهێنا ، پێش ئەوەی لازیۆ لە بەرژەوندی یانەی ئەنتەر و لە بەرامبەر 46 ملیۆن یۆرۆ دەست بەرداری بێت . 

رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە پلەی حەوتەم بۆ یاریزانی ئینگلیزی ( ریۆ فێردیناند ) بوو ، ئەو كاتە بەرگریكاری یانەی لێدز یونایتد بەهایەكی جێگیر بوو  لە خولی ئینگلیزی و یانەی لێدز بۆ هێنانی  لە یانەی ویستهامەوە  بە بڕی 46 ملیۆن یۆرۆی دا . 

رۆناڵدۆی بەرازیلی لە پلەی هەشتەمدا هات ،كە یانەی  ئایندهۆڤنی هۆڵەندی  لە یانەی كرۆزیرۆی بەرازیلی بە نزیكەی 5 ملیۆن یۆرۆ كری لە ساڵی 1994 ، دواتر  چووە ریزی انەی بەرشلۆنەی  ئیسپانی بە گرێبەستێك بەهاكەی 15 ملیۆن یۆرۆ بوو ،پێش ئەوەی لە ساڵی 1997 بچێتە یانەی ئەنتەر میلان بە گرێبەستێك گەیشتە 28 ملیۆن یۆرۆ ، پاشان پەیوەندی كرد بە یانەی ریاڵ مەدرید كە لیستی ئەستێرەكانی هاوشێوەی ( زیدان و فیگۆ ) و یانەی ریاڵ مەدرید بۆ هێنانی بڕی 45 ملیۆن یۆرۆی خەرج كرد.

رۆژنامەكە دووپاتی كردەوە كە ریزبەندی پێش كۆتایی  بۆ هێرشبەری ئۆكرانی ( ئاندرێ شیڤچینکۆ) بوو كە لە وەرزی 2005-2006 خولی ئیتاڵیا 28 گۆڵی تۆمار كرد ، و ئەفسانەی تۆپی پێی ئۆكرانیا سەرنجی سەرۆكی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەلای خۆێدا ڕاكیشا كە بڕە  پارەیەكی چەوری پێشكەشی یانەی میلان كرد گەیشتە 43 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو هێرشبەرە ،بۆ زانیاریش یانەی میلان ئەو یاریزانەی لە یانەی دینامۆ كیێڤی ئۆكرانیەوە ساڵی 1999 هێنایە ریزەكانی لە بەرامبەر 23 ملیۆن یۆرۆ.
لە كۆتاییدا، رۆژنامەكە وتی" كە یاریزانی ئەرجەنتینی ( خوان سیباستیان ڤیرۆن  ناوی لە كۆتایی لیستەكە تۆمار كرد ، ئەم یاریزانە لە نێو یانەكانی خولی ئیتاڵیا خولایەوە ، و لە ریزی یانەی سامپدۆریا چووە ریزی یانەی لازیۆ رۆما بە گرێبەستێك گەیشتە 30 ملیۆن یۆرۆ ،پاش ئەوە ، ئەو یاریزانە بریاریدا كەشەكان بگۆرێت و بچێتە خولی ئینگلیزی ، و بەدیاری كراوی  یانەی شەیتانە سوورەكان كە گرێبەستێكی لەگەڵ واژوو كرد بە بڕی 42.5 ملیۆن یۆرۆ ، بەڵام ڤیرۆن سەركەوتنی گەورەی لە خولی ئینگلیزی بەدەست نەهێنا.




PM:11:43:22/12/2021