چی لە مرۆڤ دێت کاتێک عاشق دەبیت

ئایا تائێستا سەیری خۆشەویستەکەت کردووە هەست بە خۆشیەکی ئێجگار زۆر بکەیت لەدڵتدا، ئەمە لەبەر ئەوەیە کە عاشق بوون دەبێتە هۆی دڵخۆشییەکی ئێجگار زۆر ، لەبەر ئەوەی زۆربەی مرۆڤەکان کاتێک هاوسەرگیری دەکەن و خێزانەکانیان خۆش دەوێت هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەن بە بەراورد بەکەسە سینگەڵەکان .

 پسپۆڕانی بواری دەرونی باس لەوە دەکەن کاتێک مرۆڤ عاشق دەبێت بە خۆنەویستانە ئەمشتانە بەسەر جەستەیدا دێت. ئەوانیش:

ـ  پەستانی خوێن دادەبەزێت: پەستانی خوێن بە نەخۆشییەکی مەترسیدار دادەنرێت کەهۆکاری تووشبوونە بەسەکتە، لەلێکۆڵینەوەیکدا کەلەساڵی ۲۰۰۷ ئەنجامدراوە لەسەر ئەوهاوسەرانەی کە زۆر یەکیان خۆش دەوێت ، پەستانی خوێنیان نزم بووە بەراورد بەکەسانی سینگڵ.

ـ کەمتر قەلەقن: سەرەتای دروست بوونی خۆشەویستی مۆڤ کەمێک قەلەقی بۆ پەیدا دەبێت بەڵام کاتێک پەیوەندییەکانیان ئاسای دەبێتەوە ئەمسترێس و قەلەقییە نامێنێت.

ـ  زیاتر هەست بەسەلامەتی دەکەیت: یەکێک لەوهۆکارانەی کە دوای هاوسەرگیری قەلەقی کەم دەبێتەوە ئەوەیە مروڤ لەکاتی عاشق بووندا هەست بەسەلامەتی و پارێزراوی دەکات.

ـ هەست بەدڵخۆشی کردن: لەلێکۆڵینەوەیەکدا کە لەساڵی ۲۰۰٥ دا ئەنجامدراوە  لەسەر ئەوکەسانەی عاشق دەبن زیاتر هەست بە بەختەوەری و دڵ خۆشی دەکەن.

ـ کەمتر هەست بەئازار دەکەیت:  خۆشەویستی هەروەها بە چارەسەرێکی باش دادەنرێت لەکەمکردنەوەی ئازاردا، لە ساڵی ۲۰۱۰ لکۆڵینەوەیەک ئەنجامداراوە ، لەلێکۆڵینەوەکدا ئەوە خراوەتە ڕوو خۆشەویستی هۆکارە بۆ چالاک بوونی مێشک و کەمبوونەوەی ئازاری جەستە.

ئا: هە ـ ف

سەرچاوە: Bsiness insider


PM:06:45:25/12/2021