ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی كۆچكردوو ( دییەگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا )،جیهانی سه‌رقاڵكرد به لێهاتوویی و توانا هونه‌رییه‌كانی له سه‌ر لاكێشه‌ی سه‌وزی یاریگا ،هه‌روه‌ها یه‌كێك بوو له یاریزانه‌كان مایه‌ی زۆرترین مشتومڕبوو له مێژوودا به هۆی بڕیاره‌كانی و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی.
له گه‌شتی ماڵئاواییكردن له‌و یاریزانه ، لێرەدا دیارترین ئه‌و لێدوانانه به بیر ده‌هێنینه‌وه كه وتوویەتی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی بە خۆیەوە سه‌رقاڵ كرد ، مانشێتی سه‌ره‌كی لاپه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان بوو له دیارترین رۆژنامه‌كان له سه‌ر ئاستی جیهان.
كۆكایین
” بیهێنە بەرچاوی خۆت ئەگه‌ر نه‌كه‌وتمایە داوی كۆكایینەوە ،بەڵام بەمکارە ده‌رفه‌تم به ركابه‌ره‌كان دا”.
ده‌ستی خودا
” گۆڵه‌كه‌م له به‌رامبه‌ر ئینگلته‌را به ده‌ستی خودا تۆمار كرا، هه‌زار جار داوای لێبووردن ده‌كه‌م له ئینگلیزه‌كان ، به‌ڵام ئەگه‌ر ده‌رفه‌تم بۆ بره‌خسێت ئه‌وه هه‌زارجاری تر دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ، هه‌ستم به دزیكردن کرد لێیان به بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بن”.
خۆشه‌ویستی تۆپی پێ
"داوا له بابانوئێل ده‌كه‌م كه ته‌مه‌نم له 25 ساڵی بوه‌ستێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه به‌رده‌وامبم له یاریكردنی تۆپی پێ”.
به‌راوردكردنه‌كان
مارادۆنا به یه‌كێك له‌و یاریزانه كه‌مانه ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه به ناوبانگترین دوو كلاسیكۆی جیهانی ئه‌نجامداوه : به‌رشەلۆنه و ریاڵ مه‌درید له ئیسپانیا و ریڤه‌رپلەیت له دژی بۆكاجۆنیۆرز له ئه‌رجه‌نتین ، به‌ڵام جیاوازی بۆ ئه‌و روونه و وتی ” بۆكا و ریڤەرپلەیت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یەکی جیاوازه، بردنه‌وه له ریڤه‌رپلەیت هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌سته‌یه له‌كاتی له خه‌وهه‌ستان به ماچێك له دایكته‌وه”.
درێسی ژماره 10
"هه‌رچی روویدا و هه‌ر كه‌سێك راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین بوو ، درێسی ژماره 10 ده‌بێته موڵكی خۆم ".
پێلی
” ئەگه‌ر نه‌كه‌وتمایه داوی مادده هۆشبه‌ره‌كان ، كه‌س باسی پێلی نه‌ده‌كرد”.
كۆرۆنا و تۆپی پێ:
” یاریكردن به بێ هانده‌ران وه‌كوو یاریكردنه له گۆڕستان”.
هه‌ژاری
” هه‌ژاری شتێكی خراپ و قورسه ، تۆ ئاره‌زووی به ده‌ستهێنانی زۆر شت ده‌كه‌یت و خاوه‌نی هیچ نیت ته‌نیا خه‌ون نه‌بێت ، جوان ده‌بێت ئەگه‌ر كه‌مێكمان برد له‌وانه‌ی خاوه‌نی زۆرن و هه‌نێكمان به‌خشییه ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی زۆر نین”.
دایكی:
” دایكم ده‌یوت كه من باشترینم، من گەورەبووم و باوەڕمبە هەموو ئەو شتانە کرد کە دایكم ده‌یوت”.
مارادۆنا لە 25ی تشرینی دووەمی ساڵی 2020 لە تەمەنی 60 ساڵی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە ئەرجەنتین کۆچی دوایی کرد.