سلێمانی.. شەرە تەقە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەند داواکراوێک ڕوویدا و بریندار هەیە

وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد هێزەکانی ئاسایش بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێک چونەتە گەڕەکی راپەڕین، بەڵام رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەتەوە شەڕە تەقە لەنێوان ئاسایش و داواکراوەکاندا روویداوە .

یاسین سەمیع وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەکرد، لەکاتێکدایە ھێزەکانی ئاسایش بۆ ەستگیرکردنی چەند کەسێک چوونەتە راپەڕین، داواکراوەکان رووبەڕوویان بوونەتەوە و شەڕە تەقە لە نێوانیاندا روویداوە.

وتیشی "داواکراوەکان هەرسێکیان بە ڕەگەز عەرەبن و لەلایەن دادگاوە داواکاراو بوون و دوای ئەوەی رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و هەوڵی دەربازبوونیان یاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون".

ناو براو وتیشی "لە ئەنجامی رووبەڕوبوونەوەی ئەوکەسانە لەگەڵ ھێزەکەی ئاسایشدا کەسێکیان لێ بریندار کراوەو براوەتە نەخۆشخانەیی شار و لە ئێستادا دەستبەسەرە".



PM:11:48:01/01/2022