پێنج یاریزان ماڵئاوایی لە ریاڵ مەدرید دەکەن


بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید، ئیدارەی یانەکە بڕیاری داوە دەستبەرداری پێنج یاریزانی بە توانای دەبێت و گرێبەستی لۆکا مۆدریچیش نوێ دەکاتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی ئاس لۆکا مۆدریچ تەنیا یاریزانە دەیەوێت یانەکەی گرێبەستی نوێی پێشکەش بکات و ئەوانیش لە ئێستادا بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی نیشانی دەدات ئامادەن.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، ریاڵ مەدرید بڕیاری خۆیداوەو دەستبەرداری گرێبەستی هەریەکە لە مارسێلۆ و ئیسکۆ و بەیڵ دەبێت لە گواستنەوەکانی زستانەدا.
هەروەها یانەکە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو سیبایۆس و ڤاییخۆ بفرۆشێت ، کە لە ئێستادا وەکوو یاریزانی یەدەگ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و داوای پێگەی سەرەکی دەکەن.
یانەی ریاڵ مەدرید لە لالیگا لە پلەی یەکەم دێت، بەڵام لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە ئەرکێکی قورسدایەو رووبەڕووی پاریس سانجێرمان بووەتەوە.


PM:07:21:05/01/2022