زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی خوێندکارانی بەشە ناوخۆی ئاگادار دەکاتەوە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی ئاگادار دەکاتەوە، کە دەتوانن پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممە پەیوەندیان پێوەبکەن و ژوورەکانیان وەربگرنەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٧ی کانوونی دووەم، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد

خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دەتوانن لە کاتژمێر سێ پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممە ٨ی کانوونی دووەم، پەیوەندی بە زانکۆکەمانەوە بکەن و ژوورەکانیان وەربگرنەوە، چونکە یەکشەممە ٩ی کانوونی دووەم دەوامی فەرمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.

 

دەقی راگەیەندراوەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەمشێوە یەهاتووە:

 

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی کەمپی کۆلیجە تەکنیکییەکان لەپاش نۆژەنکردنەوەو پڕکردنەوەی بەشێکی زۆر لە  پێداویستییەکانی بەشی ناوخۆیی خوێندکاران کەلەسەر بڕیاری بەڕێز پاڤڵ جەلال تاڵەبانی و ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی پ.د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەر داهاتی زانکۆ جێبەجێکرا

خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەتوانن لەڕۆژی شەممە 8ی کانونی دووەمی 2022 کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ پەیوەندی بکەنەوەو ژوورەکانیان وەربگرنەوە چونکە ڕۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە

بەهیوای ساڵێکی پڕ زانست و بەرهەم بۆ خوێندکارانی ئازیز.



AM:11:46:07/01/2022