فیفا باشترینەکانی جیهانی لە ٢٠٢١ دیاری کرد

یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا ئەمڕۆ باشترینەکانی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢١ دیاری کردوو تێیدا رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونخی وەکوو باشترینی ٢٠٢١ دیاری کردوو خەڵاتەکەی پێدا.

لیڤاندۆڤسکی توانی پێش میسی و محەمەد سەڵاحی میسری بکەوێت و بۆ جاری یەکەم لە مێژوویدا ئەو خەڵاتە بە نرخە بباتەوە.

لەسەر ئاستی راهێنەران، تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی بە باشترینی ٢٠٢١ دیاری کرا، ئەمەش پاش ئەوەی توانی لەگەڵ چێڵسی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بباتەوە.

لیڤاندۆڤسکی توانیویەتی لە سەرەتای ٢٠٢٠ وە ١١٦ گۆڵ لە ١٠٣یاری بکات لەگەڵ یانەو وڵاتەکەی.

دوای بردنەوەی خەڵاتەکە لیڤاندۆڤسکی وتی:"شانازییەکی گەورەیە بۆ من توانیومە ئەم خەڵاتە ببەمەوە،ئەم خەڵاتە هاوکاری و کاری هەمووانەوە بووە کە بە دەستمهێناوە".

وتیشی:"شکاندنی ژمارەی گێرد مۆلەر شانازییەکی گەورەیە بۆ من".

هەروەها فیفا خەڵاتی باشترینی ٢٠٢١ی بە هاندەرانی دانیمارک و فینلەندا دا وەکوو باشترینی ئەو ساڵە.

لامێلای ئەرجەنتینی خەڵاتی جوانترینی گۆڵی ساڵی ٢٠٢١ی پێدرا.

ئیدوارد مێندی وەکوو باشترین گۆڵپارێزی جیهان دیاری کرا، ئەمەش پاش ئەوەی لەگەڵ چێڵسی بووە براوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان.

یەکەم لێدوانیلیڤاندۆڤسکی دوای بردنەوەی خەڵاتەکە.

هەروەها باشترین پێكهاتەی ساڵەکەشی دیاری کرد کە بەمشێوەیە بوو.

گۆڵپارێز: دۆنارۆما

بەرگری:بۆنۆچی، ئەلابا، دیاز.

ناوەند:کانتی، جۆرجینۆ،دی برۆین.

هێرشبەران:میسی،لیڤاندۆڤسکی،هالاند،رۆناڵدۆ.

PM:11:55:17/01/2022