کاتی یارییەکانی چارەکی کۆتایی جامی شا دیاری کرا


ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشکی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا راکێشا ئەمەش پاش تەواوبونی یارییەکانی قۆناغی شانزەو ماڵئاواییکردنی یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو.
لە چارەکی کۆتایی یانەی ریاڵ مەدرید لە ئەرکێکی زەحمەتدا رووبەڕووی یانەی ئاتلەتیک بیلباو دەبێتەوەو یاریەکە لە مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
یانەی ریاڵ مەدرید لە جامی شا ٥٥ یاری دژی بیلباو ئەنجامداوە، لە ٢٤ یاری براوە بووەو لە ٢٣ دۆڕاوەو ٨ یاری یەکسانبووە.
یەکێتیەکە بڕیاری دا یارییەکان لە مانگی دووی داهاتوو لە رۆژانی ١ و ٢  و ٣ ئەنجام بدرێت.
رووبەڕووبوونەکانی چارەکی کۆتایی بەمشێوەیە:

ئاتلەتیک بیلباو- ریاڵ مەدرید
ریاڵ سۆسیداد- ریاڵ بیتس
ڤالنسیا- قادش
رایۆڤایکانۆ-مایۆرکا.



PM:06:27:21/01/2022