بڕیارێکی نوێ لەبارەی پڕکردنەوەی غازی ماڵان دەدرێت

هەموو ساڵێک لە وەرزی زستاندا هاووڵاتیان بەدەست قەیرانی بێ‌ غازی دەناڵێنن  ئەویش بە هۆی کەم بوونەوەی کارەبای نیشتیمانی خواست لەسەر بەکار هێنانی زۆپای غاز زیاد دەکات لە ئێستاشدا بڕیار دراوە ئەو هاووڵاتیانەی لە بەنزینخانەكانەوە نزیكن بچن بتڵەكانیان لە غازی )ئێڵ پی چی) ی بەنزینخانەكان پڕبكەنەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ی کانوونی دووەم، بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایگەیاند "بەهۆی دۆخی كەشوهەوا و سەختی هاتوچۆوە لە ئێستادا هاووڵاتیان دەتوانن لە ڕێگای ئەو بەنزینخانانەی لێیانەوە نزیكە و غازی (ئێڵ پی جی) ئۆتۆمبێل دەفرۆشن غازی ماڵەكانیانی لێ پڕبكەنەوە".

لە ئێستاشدا نرخی یەك لیتر غازی شل لە بەنزینخانەكان ٥٧٥ دینارە و بەوەش پڕكردنەوەی بتڵێك غاز نرخەکەی ١٠ هەزار دینار لەسەر هاووڵاتیان دەكەوێت .

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە نیشتیمانێکی پڕ لە نەوت و غازدا ، هاووڵاتیان لە هەموو بارودۆخێکدا بەدەست نەبوون و گرانی سووتەمەنییەوە یان هەر کێشەیەکی تر دەناڵێنن لە ساڵی ڕابردووەوە، نرخی بەنزین و دواتر نەوت و ئێستاش غاز گران كراوە و حكومەتیش تەنها نەوت وغاز و سوتەمەنییەکان بە دەرەوە دەفرۆشێت.

 



PM:10:06:21/01/2022