بۆچی پیاوان سەیری ئافرەتی دیکە دەکەن بێجگە لە هاوسەری خۆیان

ڕەنگە زۆر جار ڕوبەڕووی ئەو حاڵەتە بووبیتەوە کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەت پێکەوە بوون لە شوێنە گشتییەکاندا هاوسەرەکەت سەرنجی بۆلای ئافرەتێکی دیکە ڕۆشتبێت، ئەم سەیکردنانەش بۆ پیاوان حاڵەتێکی زۆر ئاسایین، لەلێکۆڵینەوەیەکدا کەلەساڵی۲۰۱۳  ئەنجام دراوە باسیان لەوە کردووە  جیاوازییەکی زۆر گەورە هەیە لەنێوان  ئافرەتان و پیاواندا پیاوان زیاتر سەرنجیان بۆ لای جوانی ئافرەت دەچێت . هەروەها پسپۆڕان سەرنجدانی  پیاوانیان بۆ ئافرەتی دیکە دەگەڕێننەوە بۆ چەند هۆکارێ ئەوانیش....

ـ  ئەو ئافرەتەی سەیری دەکات لای ئەو سەرنج ڕاکێشە.

ـ کاتێک سەیری  ئافرەتێکی دیکە دەکات کارلێکێکی کیمایی لە مێشکیدا ڕودەدات ، ئەمەش وادەکات ڕێژەی شەکر لەخوێنیدا بەرز ببێتەوە.

ـ پێی وایە زیاتر لەهاوسەرەکەی خۆی جوانترە.

ـ پێی خۆشە لەگەڵیدا پەیوەندی هەبێت.

ـ  ڕەنگە بەهۆی لاوازی پەیوندی هاوسەرگیرییەوە بێت.

ـ ڕەنگە متمانەی بەهاوسەرەکەی خۆی نەمابێت یاخود بیەوێت ئازاری بدات.

سەرچاوە:thoughtcatalog.com





PM:09:29:22/01/2022