لە حەسەکە قەدەغەی هاتوچۆ بۆ هەفتەیەک راگەیەندرا

بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قەدەغەی گشتی لەسەر کانتۆنی حەسەکە و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بۆ حەوت رۆژ ڕاگەیاند.

لە راگەیاندنێکدا بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاویکردەوە کە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێم قەدەغەی گشتی بەسەر کانتۆنی حەسەکە و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەدا دەسەپێنێت.

هەروەها لە ڕاگەیەندنەکەدا هاتووە" دەوڵەتی تورک شکستی هێنا لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە تێکشکاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆیە جارێکی تر ڕووی لە داعش کرد بۆ ئەوەی ئامانجە چەپەڵەکانی خۆی لە تێکشکاندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و دەستکەوتەکانی بەدەست بهێنێت".

لە راگەیەندنەکەی بەڕێوەبەری خۆسەر ئاماژە بۆ سەرکەوتنی هێزەکانی ئاسایش و هەسەدە لەو شەڕەدا کراوە.

بەڕێوەبەری خۆسەر لە راگەیاندنەکەدا باس لەوە کراوە تا هەفتەیەک قەدەغەی تەواوی هاتووچۆی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ سەر شاری حەسەکە ڕادەگەیەنین قەدەغەکردنەکە لە ٢٤ی کانوونی دووەمەوە تا ٣١ی کانوونی دووەم دەستپێدەکات قەدەغەکردنەکە گشتیە، تەنها دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی وەک نانەواخانە، ئاش، بنکەی تەندروستی، سووتەمەنی و شارەوانییەکان، کە سروشتیان جیاوازە، کار دەکەن” .



PM:11:51:23/01/2022