سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند،  دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکاتەوە و سبەینێ وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت.  

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە، سبەینێ سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم، مووچەی مانگی یەکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دابەش دەکرێت. 

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕۆژی پێنجشەممەش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.  



AM:11:41:24/01/2022