مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دادی لوبنان و کونسوڵی کۆریای باشور کۆبۆوە

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دادی لوبنان و کونسولی گشتی کۆریای باشور لە هەرێم کۆبۆوە و رایگەیاند" ئامادەی حکومەتی هەرێم دەردەبڕین بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو وڵات". 

نوسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دادوەر هنری خووری، وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد، کە لە سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى لوبنان و ياريده‌ده‌ر‌ى ئه‌میندارى گشتي كۆمكارى عه‌ره‌بى پێکهاتبوون، لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دادی لوبنان جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و لوبنان لە بوارە جیاجیاکان کردەوە، ئامادەی خۆیشیان نیشانداوە کە لە بواری دەسەڵاتی دادوەریدا لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا سوود لە شارەزایی و ئەزموونەکانی یەکدی وەرگرن.
 
لای خۆیەوە مەسروور بارزانی، ئاماژەی بە دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان کردووە و رایگەیاند" دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێم دەسەڵاتێکی گرنگ و سەربەخۆیە.
 
لەراگەیەنراوێکی دیکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە" ئەمڕۆ مەسرور بارزانی پێشوازی لە چۆی کوانژین کونسولی گشتی کۆریای باشور لە هەرێم کرد کە بۆ ماڵئاواییکردن و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت بە پێزانینەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی کونسولی گشتی کۆریای باشوری کرد لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشور و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتویدا". 


PM:02:54:24/01/2022