هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئاسایشی ناوخۆ دەوروبەری زیندانی غوێرانیان کۆنترۆڵکرد و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش‌یش خۆیان ڕادەستی شەڕڤانان کرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پشتیوانی شەڕڤانانی هەسەدە دەوروبەری زیندانی غوێرانیان لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کۆنترۆڵکردووە و گەمارۆیان لەسەر چەکدارانی داعش بەرتەسکتر کردووەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، له شه‌ڕه‌كاندا (١٦٠) چه‌كداری داعش و (١٥) به‌ندكراوی داعش كه نیازی هه‌ڵاتنیان هه‌بووه كوژراون، هاوکات (٢٧) شه‌ڕڤانیان له‌و شه‌ڕانه‌دا شه‌هید بوون و له ئێستاشدا زیندانی غوێران به ته‌واوه‌وه‌تی كۆنتڕۆڵكراوه.
هەروەها سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن، ھێزەکانی ھەسەدە رزگارکردنی (١١) شەڕڤانیان راگەیاند و ھێزەکانی ئەمریکا و فەرەنساش لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیندانی غوێران بەژدارن.