قائیمقامیەتی شارۆچكەی پێنجوێن دەربارەی دەوامی فەرمانبەران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ دەوامی فەرمانبەران لە قەزاكە ئاسایی دەبێتەوە و پشووی فەرمی كۆتایی دێت".
قائیمقامیەتی شارۆچكەی قەزایی پێنجوێن لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ پشووی فەرمی لە شارۆچكەكە كۆتایی دێت و دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، سەڕەڕایی ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا كارەبای نیشتمانی كەمبوو، بەڵام ئێستا ئاسایی بووەوە و كرایەوە بە (٢٤) كاتژمێر بۆ دۆخی هاووڵاتیان شتێكی باشە.
ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان داتای نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراوی ئه‌مڕۆی ناوچه جیاجیاكانی باشووری کوردستانی بڵاوكرده‌وه و به‌پێی داتاكه نزمترین پله‌ی گه‌رما لە (پێنجوێن) تۆمار کرابوو، كه (-١٦) پله‌ی سەدی بوو.