بەهای نەوت ڕووی لە دابەزین کرد

نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا گۆڕانکارییان بەسەردا هات و بەهاکەیان ڕوویان لە دابەزین کرد. 

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، لە ئێستادا بەهای یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٥ دۆلارو ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە بەڕێژەی لەسەدا (١.٦٧) نرخەکەی دابەزیووە و لە کاتی داخستنی بازاڕیشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٧ دۆلارو ٨ سەنت بوو. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٣ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە بەڕێژەی (١.٩٣) بەهاکەی دابەزیووە، هەروەها لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەرزوو نزمی زۆری بە خۆوە بینی، بەڵام بەو پێیەی ساڵی پێدانی ڤاکسین بوو، کە بووە مایەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئابوری جیهانی نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە. 


PM:06:01:24/01/2022