هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند" ئەمڕۆ ٣٠٠ چەتەی داعش خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کردووە"، چەند ڤیدیۆی خۆرادەستکردنی چەکدارانی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نزیک هەسەدە بڵاوکراونەتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت" لە کاتژمێر ٥ ی بەیانی ئەمڕۆ بانگەوازیان بۆ خۆڕادەستکردنی چەتەکان کردووە. هاوکات هەر ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر بینای زیندانێک کە چەتەکانی تێدابوو نزیکەی ٣٠٠ چەتە خۆیان ڕادەستی هێزەکانیان کردووە و ئۆپەراسیۆنەکەشیان بە پێی پلانەکەیان بەردەوامی هەیە".
ئەمرۆ کە پێنج رۆژی شەرەکەی حەسەکەیە، قەسەدە دەڵێت " هێزەکانمان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین لە گەڕەکی غوێران و دەستبەسەرکردنی شانە تیرۆرستییەکان، کە هەوڵیاندا هاوکاریی چەتە زیندانیکراوەکان بکەن بەردەوامە و چەتەکان هاوڵاتیانی نیشتەجێی شوێنەکە وەک قەڵغانی مرۆیی بۆ خۆیان بەکاردەهێنن هەر بۆیە هێزەکانمان بە وریایی و ئاگادارییەکی زۆرەوە هەڵسوکەوت دەکەن".