وێنە.. کچە شەڕڤانێکی هەسەدەی خەڵکی دەربەندیخان لە شەڕی حەسەکە شەهید بوو

مەزلوم کوبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند کە لە شەڕی پێنج رۆژی رابردوودا لە شاری حەسەکە لە کۆنترۆڵکردنی بەندیخانەی غویران ٢٧ شەڕڤانی هەسەدە و هێزەکانی ئاسایش شەهیدبوون.

یەکێک لەو شەهیدە کچێکی دەربەندیخانە ناوی رەوان عەلی مام رەحیمە کە چەند ساڵێکە گەریلای پەکەکە بووەو دواتر نێردراوەتە رۆژئاوای کوردستان و لەریزکانی یەپەگەدا بووە، دوو رۆژ لەمەوبەر لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی غویران لە حەسەکە شەهید بوو.



PM:09:08:24/01/2022