دەتەوێت بەدرێژای ژیانت لەگەڵ هاوسەرەکەت بەختەوەر بیت دوای ئەم ڕێگایانە بکەوە

لەلای هاوسەران خۆشترین کاتی ژیانیان مانگی هەنگوینییە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ئیتر دوای ئەم مانگە هاوسەران ناتوانن بەخۆشی بەختەوەری بژین  گەر هاوسەران بیانەوێت بەخۆشی و بەدرێژای ژیانیان بەختەوەر بن ئەوا پێویستە پەیڕەوی ئەم خاڵان بکەن.

ـ هەمیشە بەبیری هاوسەرەکەتی بهێنیتەوە کە تۆ گرانترین ئەو کەسەی لەژیانیدا ولەگەڵ تۆدا دڵ خۆشە.

ـ سوپاسی بکە لەسەر شتی بچوک،  کاتێک هاوسەرەکەت شتێکی بچوک ئەنجام دەدات ئەوا سوپاسی بکە ئەمەش وادەکات پەیوەندی نێوانتان بەهێزتر بێت.

ـ  بەشێوەیەکی ڕاستگۆیانە ئەرکەکانت ئەنجام بدە.

ـ  ئاگاداری دەرکەوتنی بە:  پێویستە لەسەر هەریەک لە هاوسەران ئاگاداری دەرکەوتنی هاوسەرەکانیان بن کاتێک جلوبەرگێک دەپۆشن بەژداری هەڵبژاردنەکانی یەکتر بکەن.

ـ ئاگاداری دەربڕینەکانت بە:  زۆر شت هەن کە بەدرێژای ژیان هاوسەران کاتیان دەبێت بۆ وتنی بەڵام پێویستە هەندێک دەربڕینت هەبێت کە هەستی بەرامبەرەکەت بریندار نەکات.

ـ میهرەبان بە:  هەمیشە ئەو هاوسەرانەی ژیانێکی بەختەوەرو باشیان هەیە بەمهیرەبانی و جوانی مامەڵە لەگەڵ یەکدا دەکەن و، لە هەستەکانی یەکدی تێدەگەن.


سەرچاوە: https://www.huffingtonpost.com/



PM:11:47:24/01/2022