نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا گۆڕانکارییان بەسەردا هات و بەهاکەیان ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، لە ئێستادا بەهای یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٦ دۆلارو ٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕیشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٥ دۆلارو ٤٣ سەنت بوو.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٣ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.
ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەرزوو نزمی زۆری بە خۆوە بینی، بەڵام بەو پێیەی ساڵی پێدانی ڤاکسین بوو، کە بووە مایەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئابوری جیهانی نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە.