بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی بە جێگیری مایەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە، دوێنێ بەیانیش بە هەمان نرخ بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزار و ٦٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١١ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٣٢٥ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٠٠ هەزار دینارە.