جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایدهگهیهنێت،
هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی پشووی خوێندن لە وادەی کاتی خۆی خوێندن دەست پێدەکاتەوە.
عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی
سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لە ٣١ی مانگدا پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە و هیچ
بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی پشوو."
وتیشی "دوو تاقیکردنەوەی خوێندکاران ماون،
ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو ئەو دوو تاقیکردنەوەیە ئەنجام دەدەن و دواتر ڕاستەوخۆ
وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات، بەشێک لە خوێندکارانیش کە تاقیکردنەوەیەکی دیکەیان
نەکردووە دەتوانن تاقیکردنەوەکە بکەن."
ناوبراو باسی ئەوەشیکرد تا پشووەکانی مانگی ٣ هیچ بڕیارێک نییە بۆ ڕاگەیاندنی
پشوو یاخود ڕاگرتنی دەوام، قەرەبووی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووش دەکرێتەوە کە کراوەتە
پشوو.