وەزارەتی پێشمەرگە میدیایەکی نوێی جەنگی ڕاگەیاند

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگەی وەک میدیایەکی جەنگی راگەیاند کە دەبەسترێتەوە بە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق.

لیوا روکن بەختیار محەمەد، راوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەمەراسیمی راگەیاندنی شانەکەدا رایگه‌یاند، "دامەزراندنی شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە مانای ئەوە نییە شەڕێکی نوێ بەڕێوەیە، بەڵکو ئەمە هەنگاوێکی نوێی وەزارەتی پێشمەرگەیە لە چوارچێوەی چاکسازیەکانیدا".

دەقی ڕاگەیاندراوەکە :

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە دەبێتە میدیای فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە دەبێتە میدیای فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە، دەبەسترێتەوە بە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق و لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش پشتیوانی دەکرێت.



PM:05:39:25/01/2022