ڤیدیۆی دیمەنی دەستگیرکردنەوەی زیندانیانی داعش لە بەندیخانەی غویران لە حەسەکە

میدیاکانی نزیک بەڕێوەبەری خۆسەر و هەسەدە بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی شەڕ و دەستگیرکردنەوەی چەکدارانی داعشە هەڵهاتووەکان.

رۆژی پێنج شەممە چەکدارانی داعش بەهەماهەنگی لەگەڵ زیندانیانی داعش لە ناو گرتووخانەی غوێران پەلاماری بەندیخانەکەیان داو توانیان کۆنترۆڵی بکەن، بەدرێژایی پێنج رۆژ هەسەدەو هێزەکانی تری رۆژئاوای کوردستان و بەهاوکاری هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی زیندانەکەیان کۆنترۆڵکردەوە، ئەمەش دوای کوژرانی زیاتر ١٥٠ چەکدارانی داعش و شەهیدبوونی ٢٧ شەڕڤان و چەند مەدەنییەک، هەروەها بەڕێوەبەری خۆسەر بۆ یەک هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی لە حەسەکە راگەیاند.



PM:08:35:25/01/2022