نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

بە پێچەوانەی ئەو دابەزینە کەمەی دوو رۆژی رابردوو نرخی نەوتی برنت و خاوی ئەمەریکی بەخۆیەوە بینی، ئەمشەو بەشێوەیەکی خەیاڵی نرخیان بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوت برنت بە ٨٧ دۆلارە، لە دوا داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٤٣ سەنت بوو. تەنها ئەمڕۆ بە رێژەی ١.١٥% برنت بەرزبۆتەوە.

هەرچی نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٥ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستنی بازاردا بە ٨٣ دۆلار و ٣١ سەنت بوو. تەنها ئەمڕۆ خاوی ئەمەریکی بەڕێژەی ٢.٤٥% نرخەکەی بەرزبۆتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جگە لەوەی پەیوەندی بە سیاسەتی رێکخراوی ئۆپێک پڵەسەوە هەیە، کە تەنها رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە شوباتدا زیاد دەکات بۆ بازاڕی نەوت، هاوکات پەیوەندی بەمەترسی هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیەوە هەیە، جگە لە هەندێک ئاماژەی بۆزەتیف لەبارەی زاڵبوون بەسەر پەتای کۆرۆنادا.



AM:12:10:26/01/2022