دۆخی ئۆکرانیا مەترسیدارە
سەرکردەکانی جیهان هەڕەشە لە رووسیا دەکەن


کۆشکی سپی ئەمەریکا پێشبینی دەکات کە سوپای رووسیا نزیکە لەوەی هێرشبکاتە سەر ئۆکرانیا، سەرکردەکانی جیهانیش هەڕەشە لە بۆتین و رووسیا دەکەن، لە پێش هەمووشیانەوە سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن.

لەگەڵ ئەو پەرەسەندنە مەترسیدارەدا کە خەریکە لە رۆژهەڵاتی ئەورپاوە روو لە جیهان دەکات و رووسیا پەلاماری ئۆکرانیا دەدات، سەرکردەکانی پەیمانی ناتۆ دەنگیان هەڵبڕی و کەوتنە هەڕەشەکرد لە پۆتین و رووسیا.

لە یەکەم هەڵوێستیدا لەسەر ئەو پەرەسەندانە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند" سەرۆک پۆتین دەکەینە ئامانجی سزاکانمان".
هەر ئەمشەو راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند"  هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ئاکامی مەترسیداری دەبێت".

ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە یەکەم کاردانەوەی رایگەیاند" لە حاڵەتی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا، ئەوا بەرپەرچدانەوەکە ئامادەیەو، باجەکەشی قورس دەبێت".

بەپێی زانیارییەکانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی ئەمەریکا، رووسیا نزیکەی ١٠٠ هەزار سەربازی بردۆتە سەر سنوری ئۆکرانیا، هەرچی ئۆکرانیا کە پشتی بە رۆژئاواو ئەمەریکا بەستووە ١٠٠ هەزار چەکداری بۆ بەرگری کردن لە وڵاتەکەی لەسەر سنور جێگیرکردووە.



AM:01:05:26/01/2022